چامپیۆنز لیگ.. ئەمشەو چەند یارییەكی چارەنووسساز دەكرێن

لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێنجەم یاریی قۆناغی گروپەكان، ئەمشەو چەند ‏یارییەكی گرنگ و چارەنووسساز دەكرێن.‏

كاتژمێر 8:45 خولەك دوو یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، ڤیاریاڵ-ی ئیسپانی میوانداریی ‏مانچستەر یونایتد-ی ئینگلیزی دەكات.‏

دینامۆ كیێڤ-ی ئۆكرانیش ڕووبەڕووی بایرن میونشن-ی ئەڵمانی دەبێتەوە.‏

مانچستەر یونایتد و ڤیاریاڵ هەردووكیان 7 خاڵیان هەیە و شەڕی وەرگرتنی پێشەنگی ‏ڕیزبەندی دەكەن.‏

یارییەكە لە ئیسپانیایە و ڤیاریاڵ بەقۆناغێكی زێڕیندا تێدەپەڕێت، بەڵام بۆ ئەم یارییە سێ ‏یاریزانی تووشی پێكان بوون، لەكاتێكدا یونایتد سۆلشایەر-ی ڕاهێنەری دوورخستووەتەوە ‏و ئەنجامەكانی وەك پێویست نین.‏

هەر ئەمشەو بەرشلۆنە و بەنفیكا یاریی لوتكە ئەنجام دەدەن، بەرشلۆنە دەیەوێت تۆڵەی ‏شكستی یاریی ڕابردوو بكاتەوە و كورسییەكی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ بگرێت.‏

بەرشلۆنە 6 خاڵی هەیە و دووەمە، بەنفیكاش بە 4 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دەبینرێت.‏

لە یارییەكی دیكەی بەهێز و چارەنووسسازدا، یاریگای ستامفۆرد بریدج شانۆی ‏ڕووبەڕووبونەوەی هەردوو یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی و یوڤانتۆس-ی ئیتاڵی دەبێت.‏

یوڤی سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەركردووە، بەڵام هێشتا لەگەڵ چێڵسیدا ڕكابەریی ‏گرتنی یەكەمی كۆمەڵەكەیان دەكەن، خانمە پیرەكە 12 خاڵ و چێڵسیش 9 خاڵی هەیە.‏

یارییەكانی ئەمڕۆ

دینامۆ كیێڤ – بایرن میونشن 8:45‏

ڤیاریاڵ – مانچستەر یونایتد 8:45‏

بەرشلۆنە – بەنفیكا 11:00‏

یۆنگ بۆیز – ئەتڵەنتا 11:00‏

مالمۆ – زینیت 11:00‏

چێڵسی – یوڤانتۆس 11:00‏

ئیشبیلیە – وۆڵفسبۆرگ 11:00‏

لیل – سالزبۆرگ 11:00‏

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكاری.. دروستكردنی كاریگەری یان تەنها مووچە وەرگرتن؟

بابەتی دواتر

مێسی: دەگەڕێمەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share