وەزارەتی بازرگانی: ئارد هەرزان دەبێت

وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەیان چەند ڕێکارێکی بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد گرتووەتەبەر و لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی فەردەیەک دێتە خوار 20 هەزارەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، “پێشتر فەردەیەک ئارد بە 33 هەزار فرۆشراوە، دوای هەوڵەکان کەم هێواشی نرخەکەی کەمتربوویەوە و ئێستا گەیشتووەتە 25 هەزار بۆ یەک فەردە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “حکومەت بەردەوام ئاگاداری دابەشکردن و خستنەڕووی ئاردە و ئێستا بەسەرکەوتووی بەشی نۆیەم دابەشکراوە و هەنگاونراوە بۆ دابەشکردنی بەشی دەیەمی ئارد”.

بە وتەی محەمەد حەنون، وەزارەتی بازرگان گرفتى نییە لە کۆگاى ستراتیژى ئارد و دابەشکردنى بەشە ئاردى نۆیەمى تەواوکردووە لە چوارچێوەى بەشە خۆراکدا و ئێستا سەرقاڵى رێوشوێنەکانى دابەشکردنى بەشە ئاردى دەیەمە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نرخەکەى لەبازاڕ.

بە پێی قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بەشی ئاردی پێویست دەخرێتە بازاڕەوە و هاوڵاتییان دەتوانن بەشە ئاردی خۆیان دەستبخەن، کەمتر لەو نرخەشی کە ئێستا هەیە.

ئەگەرچی وشکەساڵی، کاریگەری لەسەر ڕێژەی گەنم لە عێراق دانا، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایە لەوەی ئارد و گەنمی پێویستی بۆ ئەمساڵ هەیە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر لە ئەبوزەبی دەكەوێتەكار

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید غەڕناتەی تێپەڕاند و بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share