گواستنه‌وه و کڕینی کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بۆ پڕۆژه‌ی نوێی ڕیاڵ مه‌درید پێداویستییه، له‌هه‌مان کاتدا واژووکردنی بۆنده‌کانیان پێویستیی به ده‌سته‌واره‌یه‌کی خه‌یاڵییه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی تۆڕی (ABC)ی ئیسپانی، گواستنه‌وه‌ی مباپێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بێبه‌رامبه‌ره، به‌ڵام ده‌ستکه‌وتی لێپرسراوی کاره‌کانی و مووچه‌ی یه‌که‌م وه‌رزی له مه‌درید ده‌گاته سنووری 80 ملیۆن یورۆ، له‌به‌رامبه‌ردا گواستنه‌وه‌ی هالاند 100 ملیۆن یورۆی پێویست ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌کاتێکدایه، که یانه‌ی شاهانه له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یاریگای سانتیاگۆ بێرنایۆیه و قه‌رزی نوێکردنه‌وه‌ی یاریگاکه له 575 ملیۆن یورۆوه بۆ 800 ملیۆن به‌رزبووه‌ته‌وه.
کردنه‌وه‌ی یاریگای نوێ، ڕووخساری نوێی ده‌وێت، بۆیه پێرێز به‌جددی بیر له سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی گالاکتیکۆس ده‌کاته‌وه، به کڕینی مباپێ و هالاند کۆتاییدێت، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی پێویسته ته‌رخانی بکات به ئاسانی ده‌ستناخرێت.
سه‌رچاوه‌که جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه، پێرێز بڕیاریداوه بڕی 225 ملیۆن یورۆ به‌قه‌رزی 10ساڵ له بانكی “جه‌ی پی مۆرگان” به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌روه‌ها قه‌رزی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له 2023وه ده‌ستپێده‌کات، واتا له ماوه‌ی 30 ساڵدا قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی ده‌داته‌وه، له‌هه‌مان کاتدا وه‌به‌رهێنان له بازاڕی یاریزانانیشدا ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ی له زستان و هاوینی 2022 چه‌ندین یاریزانی بێسوود و گرانبه‌ها له یانه‌که ده‌فرۆشێت و یاریزانی نوێ ده‌خاته جێگه‌یان.