قوباد تاڵە‌بانی: کێلى شەهیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە‌‏

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵە‌بانی بۆ ڕۆژی شە‌ھیدی یە‌كێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە، بە ڕۆژی شکۆدارکردنی ‏یادەوەریى قوربانیدان لەپێناو هێنانەکایەى ئازادی و سە‌ربە‌ستی ناوهێناوە.‏

قوباد تاڵە‌بانی نووسیویەتی، لە ڕۆژی شەهیدی یەكێتیدا “یادەوەریى ئەو هەزاران شەهیدەی ‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە خوێنی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانیی ‏بەرگریكردن لەم خاک و نیشتمانە”.‏

دەشڵێت، “لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییداین بۆ گێڕانەوەى متمانەى گەلەکەمان، بە ‏گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو ڕاستکردنەوە ‏و بەرەوپێشبردن و بەدیهێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان”.‏

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵە‌بانی بۆ ڕۆژی شە‌ھیدی یە‌كێتی

ڕۆژى شەهیدی یەکێتی، ڕۆژێک بۆ شکۆدارکردنی یادەوەریى قوربانیدانی ڕۆڵەکانمان ‏لەپێناو هێنانەکایەى ئەمڕۆى ئازادی و سە‌ربە‌ستی، ڕۆژێک کە تێیدا یادەوەرى ئەو ‏هەزاران شەهیدەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە کە خوێنی پیرۆزی خۆیان ‏کردە قوربانیی بەرگریکردن لەم خاک و نیشتمانە.‏

لە ڕۆژى شەهیدی یەکێتیدا ڕایدەگەیەنین کێلى شەهیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە‌، لەم ‏ڕۆژەشدا پەیمان و وەفا دووپاتدەکەینەوە پارێزەرى دەستکەوتەکان بین و هەوڵ بۆ ‏باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان بدەین.‏

لەم رۆژە پڕ شکۆیەدا سەربارى دووپاتکردنەوەى بەڵێنی بەهێزترکردنی ڕیزەکانی ‏یەکێتی، ڕایدەگەیەنین، هەمووان لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییداین بۆ گێڕانەوەى متمانەى ‏گەلەکەمان، بەتایبەت لەقۆناغی دواى هەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان ‏وەک هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو ڕاستکردنەوە و بەرەوپێشبردن و بەدیهێنانی ‏سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان، بەگرنگ دەزانین.‏

خواى گەورە کوردستانەکەمان بپارێزێت و سە‌ری ڕێز دادە‌نە‌وێنین بۆ ڕۆحی ‏شەهیدە‌كانمان و ھە‌میشە‌ خۆمان بە‌قە‌رزدارباری كە‌سوكارە‌ سە‌ربە‌رزە‌كانیان دە‌زانین.‏

‏ قوباد تاڵەبانی

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share