پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه به ڕفێنهرانى دابوو.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د نادر یه‌كێك له پزیشكه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌فغانستان پێش دوو مانگ له مه‌زار شه‌ریف له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه ڕفێندرا و ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده پێشتر خانه‌واده‌ى پزیشكه‌كه زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه به‌و گروپه دابوو، به‌ڵام پزیشكه‌كه‌یان ئازاد نه‌كردبوو.
ئه‌و پزیشكه له نه‌خۆشخانه‌ى مه‌زار شه‌ریف پزیشكى ده‌روونی بووه، هه‌روه‌ها به یه‌كێك له پزیشكه به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌فغانستان ناویدهركردبوو، یه‌كه‌م پزیشكیش بووه كه نۆرینگه‌ى پزیشكیی ده‌روونى له شاره‌كه هه‌بووه.
لاى خۆیه‌وه سه‌عید خۆستى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌فغانستان به ئاژانسه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه گومانده‌كرێت ده‌ستیان له كوشتنى ئه‌و پزیشكه‌دا هه‌بووبێت.
له دواى كۆنترۆڵكردنى ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه دۆخى ئه‌منیی ئه‌و وڵاته تا دێت زیاتر گرژیی بهخۆیەوه ده‌بینێت و دیارده‌كانى كوشتن و ڕفاندنیش ڕوویان له زیادبوون كردووه.
مانگى ڕابردووش چالاكوانێكى دیارى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستڕێژى گولـله كوژرا.