سوپای پاسداران: ئیسرائیل دەبێت بارگە و بنە بپێچێتەوە و لە ئالاسکا بژین

دوو فەرماندەی سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە ئیسرائیل دەکەن و بەرپرسی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران دەڵێت، “ئیسرائیلییەکان دەبێت بارگە و بنە بپێچنەوە و لە شوێنێکی دوور بژین، لەوانە ئالاسکا، ئەوروپا، یان هەرشوێنێکی دیکە.

ئالاسکا لە ڕووی پانتاییەوە گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە و ڕووبەرێکی گەورەی هەیە بە بەراورد بە ڕێژەی دانیشتوان، لە ساڵی 2008 دا ژمارە‌ی دانیشتووانە‌کە‌ی گە‌یشتووەتە 293 هەزار و 686 کە‌س.

ئەمیر عەلی حاجیزادە، بەرپرسی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئیسرائیل شکستی هێناوە لە خۆپاراستن و بە دڵنیاییەوە شوێنی لە ناوچەکەدا نەماوە، بۆیە دەبێت بەرەو ناوچەیەکی دیکە بڕۆن و ناوچەکە چۆڵبکەن”.

لەلایەکی دیکەوە ئیسماعیل قائانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، “لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، هەزاران موشەکمان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە”.

ئەم وتەیەی قائانی بە ڕاستەوخۆ داننانە بەوەدا، کە موشەکەکانی ئەمدواییەی حەماس بە هاوکاریی ئێران دروستكراون، یان ڕاستەوخۆ پارچەکانی لە ئێرانەوە گەیشتووەتە غەززە.

ئەمیر عەلی حاجیزادە، بەرپرسی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە لێداوانەکەیدا وتویەتی، “ئەوەی ئیسرائیل دەیڵێت لەسەر بژاردەی جەنگ لەگەڵ ئێران، تەنها قسەی مۆسادە و پوچەڵە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە شەڕی لەگەڵ حەماسدا شکستی هێنا”.

ژمارە و توانای موشەکەکانی حەماس لە شەڕی 11 ڕۆژەدا، پرسێکی نوێی ناوچەکەیە و ئیسرائیل لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر دەستگەیشتنی بەو موشەکانە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە

بابەتی دواتر

ئەمشەو فاینەڵی چامپیۆنزلیگە، گرنگترین زانیارییەکان بخوێنەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پێشووی مۆساد نهێنیی دزەپێکردنی ئەرشیفی دۆسیە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاشکرا دەکات

لەیەکەم چاوپێکەوتنی تەلەفیزۆنیدا دوای دوورکەوتنەوەی لە پۆستەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) وردەکاریی دزەپیکردنی زانیارییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ئاشکراکرد.…
Total
0
Share