دوو دادوەری باڵا لە ئێران کوژران

لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دادگای باڵای ئێران لە تارانی پایتەختی وڵاتەکە، دوو دادوەری باڵا کوژران.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، “دادوەران عەلی رازینی و محەمەد موقیسە کە دادوەری باڵان، لە هێرشەکەدا کوژراون”.

باس لەوەش دەکەن، “هێرشبەرەکە بە دەمانچە تەقەی کردووە و هیچ دۆسیەیەکیشی لە دادگاکەدا نەبووە، و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە، بەڵام لە کەمترین ماوەدا خۆی کوشتووە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share