بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو هێزێکەوە بەرەنگاری ئەوانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە هێزەئەمنییەکانی سلێمانیدا تەکیدیکردەوە، لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕوونیکردەوە ھیچ کەسێک لەسەروو بڕیارەکانی دادگاوە نابێت و بە ھەموو ھێزمانەوە رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن و ئارامی دەشێوێنن، بۆیە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلکارانی یاسا بکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکردنی دەیان تیرۆریست و شکستپێھێنانی چەندین پیلان بۆ تێکدانی ئارامی لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایش ئەوەمان پێدەڵێت مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بەئاگاتربن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆکمەترەوە خۆتان ئامادەبکەن و شکست بەھەر مەرامێک بھێنن کە ئارامی و ژیانی خەڵک تێکبدات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندەیی ھێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، فەرماندەیی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن و ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە دەستخۆشی لێکردن لەبەرامبەر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و رۆڵیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا.

لەدەستپێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی کرد و لەلایەن لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار پێشوازی لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ ھێزەکانیان کە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و داواشی لێکردن وەک ھەمیشە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ رووبەرووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا.

ھەر لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لیوا رەمەزان دێکۆنی، فەرماندەی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی بەسەرکردەوە و ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش ئازایانە لە سەنگەرەکاندا دەجەنگان، ئەمڕۆش بەھەمان شێوە لە سنوورەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان ھاوشانی براکانی ترتان لە ھێزی پێشمەرگە لە ئەرکدان و ھەرێمەکەتان لە دەستی تیرۆر دەپارێزن.

لەلایەکی ترەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فەرماندەیی بە ئامادەبوونی ھیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و موقەدەم سەرخێڵ، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی کرد، لەنزیکەوە یەکە و بەشەکانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و سوپاس و دەستخۆشی پێگەیاندن لەبەرامبەر شەونخونی، ماندووبوون و رۆڵیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، پێیڕاگەیاندن جێگای شانازین و چالاکی و خەمخۆریتان بۆ ھەرێمەکەتان سەلمێنەر و دەرخەری دڵسۆزیتانە بۆ خاک و گەلەکەتان.

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوو کەس لەسەر شوێنی ئۆتۆمبێل کوژران

بابەتی دواتر

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سێ لێپرسراوی نوێ بۆ مەڵبەندەکانی کەرکوک دانران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە…
Total
0
Share