زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن.. ئەمڕۆ 300 كۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنرێنەوە

ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ئەو كۆچبەرانەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگەڕێنرێنەوە، كە ‏ئارەزوومەندانە دەیانەوێت سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا جێبهێڵن، زۆربەی ئەوانەی ‏دەگەڕێنرێنەوە كوردن.‏

ڕێبوار بابكەیی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی ‏كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 300 كۆچبەری عێراقی و هەرێمی ‏كوردستان دەگەرێنرێنەوە بۆ خاكی وڵات.‏

بابكەیی ئاشكرایكرد، لەو 300 كۆچبەرە، زیاتر لە 180 كۆچبەریان كوردن و خەڵكی ‏هەرێمی كوردستانن.‏

ئەمە یەكەم كاروانی كۆچبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستانە لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا ‏و پۆڵەنداوە دەگەرێندرێنەوە هەرێمی كوردستان، پێشتر ناونووسكراون و بە ‏ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە.‏

دیار نییە كاروانی دیكەی كۆچبەران لە سنوورەكانی بیلاڕوسیاوە دەگەرێنرێنەوە بۆ عێراق ‏و هەرێمی كوردستان، یان نا.‏

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: مۆڵەتی خۆڤاكسینكردنی مامۆستایان تا سەرەتای مانگی داهاتووە

بابەتی دواتر

پۆڵەندا 100 كۆچبەری دەستگیركرد كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share