عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى لیڤه‌رپول بێت.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا نێوخۆییه‌كانى به‌ریتانیا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان بۆ بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى حه‌وتى ئه‌م مانگه‌ى لیڤه‌رپول ده‌ركردووه‌ كه‌ گه‌نجێكى به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه‌ به‌ناوى “عیماد سۆیله‌مین” و ته‌مه‌نى 32 ساڵه‌.

پۆلیس ئاشكراشیكردووه‌، گه‌نجه‌كه‌ توشی نه‌خۆشی ده‌رونیی بووه‌.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، گه‌نجه‌ عێراقییه‌كه‌ بۆمبێكى چێندراوى به‌ ئۆتۆمبێلێكى ته‌كسیی لكاندبوو دواى 10 خوله‌كیش ته‌قیبووه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

قالە مەڕە.. هونەرمەندی شمشاڵژەن

بابەتی دواتر

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
Total
0
Share