كامیل قەزاز: ئەگەر غازمان بۆ دابینبكرێت كارەبای 24 كاتژمێری دابیندەكرێت

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان مافی خۆیانە داوای كارەبای 24 كاتژمێری بكەن و دەشڵێت، “ئەگەر غازمان بۆ دابینبكرێت كارەبای 24 كاتژمێری دابیندەكرێت”.

كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاد، لە ئێستادا رۆژانە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا 4 هەزار مێگاواتە و پێدانی كارەبا بەپێی وەرزەكانی كارەبا و چاكسازییەكان دەگۆڕدرێن.

وتیشی، “هاوڵاتییان مافی خۆیانە داوای كارەبای 24 كاتژمێری بكەن و پلان هەیە كۆتایی ساڵی 2026 كارەبا بكرێتە 24 كاتژمێری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
Total
0
Share