وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوایین هه‌نگاوه‌كانى چاکسازیی تاوتوێكرد

شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق- ئه‌مریكا و دوایین هەنگاوەکانی چاکسازیی له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ تاوتوێکرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ سێشەممە عەمید ڕوکن هەژار عومەر، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و کۆڵۆنێڵ دۆگلاس و شاندی یاوەری، کە تیمی ئۆفیسی هاوکاری ئاسایش لە عێراق (OSC-I) بوون، دوایین گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق- ئەمریکا و دەرئەنجامەکانیان تاوتوێكردووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، تاوتوێی هەنگاوەکانی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووه‌ و شانده‌كه‌ى هاوپه‌یمانان بەڵێنیاندا کە بەردەوامبن لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لە بوارەکانی (ڕاوێژکاری، هەماهەنگی، هاوکاری و بەرزکردنەوەی تواناکان).

بابەتی پێشتر

ناوچە شوێنەوارییەكانی عەفرین لەلایەن هێزەكانی سەر بە توركیاوە وێراندەكرێن

بابەتی دواتر

جۆرێك لە دەرمانی دژە خەمۆكی مردن بە كۆرۆنا كەمدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share