سه‌در داواى كاراكردنى یاسایه‌ك بۆ گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆئه‌وه‌ى سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێن له‌ قۆناغی داهاتوودا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و جێبه‌جێكردن یاساى (ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو) كارابكه‌ین.

موقته‌دا سه‌رد، له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نووسیویه‌تى، پێویستە لەسەرمان لە قۆناغی داهاتوودا یاسای “ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو” ( من ٲين لك هذا) كارابكەین.

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لەگەڵ هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن پێویسته‌ ئه‌و یاسایه‌ كارابكه‌ن و گشتگیر بێت و بەڕەهایی بێ جیاوازیی یاساكه‌ بۆ هەمووان بێت، بۆئەوەی سنوورێک بۆ گەندەڵی دابنێن.

بابەتی پێشتر

عێراق دووەم دۆڕاندنی قۆناغی سێیەمی بەرامبەر کۆریای باشوور تۆمارکرد

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی كۆتاییهێنان بە برسێتی لە جیهاندا وەڵامی مەسك دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share