هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانى مینى پاسێك له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار- خانه‌قین، هه‌شت كه‌س برینداربوون، كه حه‌وتیان خوێندكارن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان – مینی پاس، شۆفێرەكە و حەوت سەرنشین برینداربوون، كه هه‌ر حەوت سەرنشینە بریندارەکە خوێندکارن و چوارکەسیان مێینەن”.
هاتوچۆی گه‌رمیان ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، “ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی قەزای کەلار هاتووە و لە بەرامبەر گوندی تۆپ عەسکەر وەرگەڕاوە”