لیژنەی لێكۆڵینەوە لە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن پەرلەمانتاران دەستبەكاربوو

ئەو لیژنەیەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی كوردستان پێكهێنراوە، یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا، سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت، داوای بەڵگە لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەك بڵاوبووەوە بەوەی بەشێك لە پەرلەمانتاران پێگەی خۆیان بەكارهێناوە بۆ كاری تایبەت، لەسەر بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕاستییەكان و بەدواداچوونی ڕاستییەكان لەسەر ئەو كەیسانەی پەرلەمانتارانیان پێتۆمەتبار دەكرێت.

پێكهێنانی لیژنەكە دوای ئەوە هات دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڕیارێكی پەسەندكرد كە پەرلەمانتاران بەشێوەی سەربەخۆ سەردانی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان نەكەن.

لیژنەكە ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بەڵێن ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لیژنەكەیان كۆبوونەوە لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بۆ ئەوەی هەر كەس و لایەنێك هەر بەڵگەیەكی لایە لەسەر هەر ئەندامێكی پەرلەمان بۆ لیژنەكەیانی بنێرێت.

وتیشی، “لیژنەكە بەشێوەیەكی پیشەییانە دوور لە تێڕوانین و بیركردنەوەی حزبی كارەكانی خۆی ئەنجامدەدات و دوای نووسینی ڕاپۆرت و ڕادەستكردنی بە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بێگومان میدیاكاران و ڕای گشتی لێئاگاداردەكرێتەوە”.

تائێستا لیژنەكە نووسراوی ئاراستەی هیچ لایەنێك نەكردووە و باس و ناوی هیچ پەرلەمانتارێكی نەهاتووەتە بەردەم، بەڵێن ئیسماعیل وای وت و دووپاتیشیكردەوە، دۆسیەی هەر كەسێك بێتە بەردەم لیژنەكەیان پیشەییانە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و لە ڕاپۆرتی لیژنەكە كە بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەرزدەكرێتەوە هەموو ڕاستییەكان وەكو خۆیان دەخرێنەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، میكانیزمی كارەكانیان دیاریكردووە و لەماوەی داهاتوودا داوا لە لایەنە پەیوەندیدار و تایبەتمەند بە كێشەكە دەكەن بەڵگەكانیان بدەنە لیژنەكە.

بابەتی پێشتر

نوجەبا: ئەمریكا دەیەوێت پۆستی سەرۆك وەزیران لە شیعە بستێنێتەوە

بابەتی دواتر

یەكڕیزی و خزمەتكردنی خەڵك دووپاتدەكەنەوە<br> بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆمەڵ دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕەتكردەوە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمەڵی دادگەریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەكەی ڕه‌تكردەوە‌. ئەمشەو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر،…
Total
0
Share