وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا گەشتی خۆڕایی دابین دەکەن بۆ ئەو کەسانەی لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە بگەڕێنەوە عێراق.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی تووە، وەزارەتەكەیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەكان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی كۆچبەرەعێراقییەکان دەكەن لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا.
ئاشكراشیكردووە، “لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا گەشتی خۆڕایی بۆ ئەو کەسانە دابین دەکەن کە خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كۆچبەرانی عێراق وتوشیەتی، “حكومهتی عێراق پهیوهندیی به بیلاڕوسیا كردووە و داوامانكردووه كه مامهڵهیهكی مرۆیی لهگهڵ عێراقییهكاندا بكهن و ئهوانهشی پاسپۆرتیان نییه كارتی گواستنهوهیان پێدراوه بۆ گهڕانهوه”.