زانایانی زانکۆی پزیشکیی گوانگشۆ لە چین پێشکەوتنێکی پزیشکیی بێوێنەیان بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەریی چاندنی سیی بەرازیان بۆ مرۆڤێک ئەنجامدا کە ئەوەش یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوی لەم جۆرەیە لە جیهاندا.
توێژەران روونیان کردەوە کە سیی چێنراو لە جەستەی نەخۆشێکی مێشک مردوو دانراوە، تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە ئەو ئەندامە نوێیە توانی بۆ ماوەی نۆ رۆژی تەواو کاربکات بەبێ ئەوەی لەلایەن سیستمی بەرگریی لەشەوە رەتبکرێتەوە.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، هەوڵەکانی پێشووتر بۆ چاندنی دڵ و گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ شکستیان هێناوە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هاوشێوە لەگەڵ سییەکاندا، بەوپێیەی بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی بە هەوای دەرەکی و ژەهرەوە ناسکتر و ئاڵۆزترە.