كۆمسیۆن لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەوە زانیاری بە ئێستادا

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، لەماوەی هەشت ڕۆژی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەنجامی تانەی لایەنەكان لەسەر ئەنجامە بەراییەكان لای ئەنجومەنی دادوەرانی كۆمسیۆنە و دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا بڕیاری لەسەر بدات.

وتیشی، دوو ڕۆژە ئەنجامەكان لای ئەو ئەنجومەنەیە و كۆمسیۆن چاوەڕێی بڕیار و ڕاسپاردەی ئەوانە تاوەكو دواتر كۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕابگەیەنێت.

غەلای ئاشكراشیكرد، دوای ڕاگەیاندنی كۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆن ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای فیدراڵی دەكات بۆ پەسەندكردنی.

لەماوەی ڕابردوو لایەنەكان زیاتر لە هەزار تانەیان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن دابوو، دوای دووبارە جیاكردنەوەی دەستیی ئەو وێستگە تانەلێدراوانە، ئەنجامەكان بەپێی وتەی كۆمسیۆن هاوشێوە بوون.

لای خۆشیەوە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ڕایگەیاندووە، بە بەڵگەی یاسایی ئەنجامدانی ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکان نەسەلمێندراوە.

بابەتی پێشتر

دوایین پێشهاتەكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرادەكرێن

بابەتی دواتر

ئەمریکا پێشوازی لە چارەسەری سیاسی دەکات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share