وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ داخستنی گشتیی دەرگای قوتابخانەكان، تائێستاش هەڵسەنگاندنی تەندروستی لەگەڵ بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندنە.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕایگەیاند، “تائێستا هەڵسەنگادنی تەندروستی لەگەڵ بەردەوامبوونی خوێندنە لە هەرێمی كوردستان، بۆیە لەئێستادا هیچ بەرنامەیەك نییە بۆ داخستنی گشتی دەرگای قوتابخانەكان”.
وەزیری پەروەردە ئاشكراشیكرد، “دەسەڵات دراوە بە پارێزگارەكان و سەرۆكی ئیدارە سەربەخۆكان، لە حاڵەتی پێشنیازی بەڕێوەبەری پەروەردە یان بەرپرسی تەندروستیی پارێزگاكە بۆ داخستنی خوێندنگەیەك یان چەند هۆبەیەك”.