پێنتاگۆن: درێژە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەسەدە دەدەین

جۆن كێربی

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دەڵێت، پەیوەندی و هاوبەشیی ئەمریكا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سنووردارە بە كاركردن دژ بە داعش.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە وەڵامی هەڕەشەكانی توركیا بە كاركردن دژ بە هەسەدە دووپاتیكردەوە، واشنتن “درێژە بە هەماهەنگییەكانی لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سوریادا دەدات”.

ئەو وتانە لەكاتێكدایە بەردەوام دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، ئەمریكا بە پشتیوانی و هاوكاریی هەسەدە تۆمەتبار دەكەن.

بەمدواییەش هەسەدە ئاشكرایكرد توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی سەربازیی نوێ بۆسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان.

لە دوا دیداریدا لەگەڵ سایتی (ئەلمۆنیتەر) مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، ئەمریكا و ڕوسیا دڵنیاییانداوە بە هێزەكانیان بەوەی دژی هەر هێرشێك دەوەستنەوە كە لەلایەن توركیاوە بكرێتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان.

عەبدی وتیشی، “كاربەدەستانی ئەمریكا پێیانڕاگەیاندین كە لە كۆبوونەوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیادا كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 لە ڕۆما بەڕێوەچوو، بایدن بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە، ئەمریكا ڕێگەنادات هیچ هێرشێك بكرێتەسەر ئێمە”.

ئەوكات باس لەوە دەكرا كە ڕوسیا و توركیا ڕێككەوتوون لەبەرامبەر هەندێك سازشی توركیادا، دووەمیان هێرشبكاتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و ڕوسیا لەو بارەدا چاوپۆشی لێبكات، لەبەرامبەردا توركیا هەندێك ناوچەی سوریا بۆ ڕوسیا چۆڵبكات.

لەو بارەیەوە مەزڵوم عەبدی بە سەرچاوەكەی ڕاگەیاندووە، “ڕوسیا پێیوتین هیچ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ توركیادا نەكردووە بۆ هێرشكردنەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و بەهەمانشێوەی ئەمریكا، كاربەدەستانی مۆسكۆ دڵنیاییان دا كە ڕێگەنادەن هەر هێرشێكمان بكرێتەسەر”.

بابەتی پێشتر

شاندی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ فالح فەیاز كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا لە هەڵسوكەوتی گروپە چەكدارە عێراقییەكان نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت”.…
Total
0
Share