چەند وەزیرێكی حكومەتی هەرێم لەبارەی كۆچبەرانەوە لە كۆبوونەوەدان

وەزیری ناوخۆ و چەند وەزیرێكی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێم لەبارەی كۆچبەرانی كوردەوە لە بیلاڕوسیا لە كۆبوونەوەدان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، كەمێك لەمەوبەر ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرە پەیوەندیدارەكان و پارێزگارەكان و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆكان، لەسەر كۆچی هاوڵاتییانی كورد لە سنوورەكان، دەستیان بە كۆبوونەوە كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ ئەو كۆچبەرانە دەكەن، كە لە ئێستادا لە دۆخێكی ناهەمواردان، لەگەڵ نوێنەرانی بیلاڕوسیا و پۆڵەنداش قسەیانكردووە بۆ ئەوەی تا بڕیارێك لەبارەی چارەنووسیان دەدرێت، كەمپیان بۆ دروستبكرێت و هاوكاریی بكرێن.

هەروەها لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی گرتنبەری ڕێكاری یاسایی لە دژی ئەو قاچاخچییانە دەكەن كە هاوڵاتییانی كوردیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتانە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، كۆبوونەوەی داهاتوویی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هەمان پرس دەبێت.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ پێنج یاریزانی نوێی دەوێت

بابەتی دواتر

بەهۆی دزینی سەری مەنهۆڵ دوو تۆمەتبار ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. داواکراوێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی  سلێمانی رایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر بووه ‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌. بەپێی…
Total
0
Share