ڕۆیتەرز: گروپەكانی نزیك ئێران لەپشت هێرشەكەی سەر كازمین

دوو بەرپرسی ئەمنیی عێراقی و سەرچاوەیەكی نزیك لە گروپە چەكدارەكان ئاشكرایدەكەن كە هێرشەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی، لەلایەن گروپەكانی نزیك لە ئێرانەوە ئەنجامدراوە، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێداوە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و ئەو تەقینەوانەی لە هێرشەكەدا بەكارهاتوون دروستكراوی ئێرانن.

ڕۆیتەرز دەڵێت، دوو بەرپرسی ئەمنیی عێراقی و سێ سەرچاوەی نزیك لە گروپە چەكدارەكان وتوویانە، هێرشەكە لانیكەم لەلایەن یەكێك لەو گروپانەی ئێران پشتیوانییان دەكات ئەنجامدراوە، بەڵام لەبارەی ناوی گروپەكەوە تاڕادەیەك بیروبۆچوونیان جیاوازبووە.

دوو بەرپرسە ئەمنییەكە دەڵێن، كەتائیبی حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق پێكەوە ئەنجامیانداوە.

بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لە گروپەكان وتوویەتی، كەتیبەكانی حزبوڵڵا تێوەگلاوە و ناتوانێت دڵنیابێت لە ڕۆڵی عەسائیب.

دوابەدوای كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی دوێنێ 7ی تشرینی دووەم لەڕێی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایەسەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوچەی سەوزی بەغداد.

دەربارەی هێرشەكە لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقییە ئاشكرایكرد، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی-یان ئەنجامداوە، نەك سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

بەپێی سەرەداوە نوێكان، دوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە دووریی 12 کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی بەغدادەوە ئاراستەکراون، بەڵام یەحیا ڕەسول ڕەتیكردەوە شوێنی تەواوەتی هەڵدانی فڕۆكەكان ئاشكرابكات و وتی، “جێهێڵدراوە بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە”.

ڕەسول وتیشی، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق نزیکنەبوونەتەوە، تا نەبنە جێگەی سەرنج و ئامانجی سیستمی دژەمووشەکی C-RAM و چاودێریی باڵیۆزخانەکە.

وتەبێژەكەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشكراشیكردووە، هەردوو درۆنەکە بە ئاستێکی نزم فڕیون تا لەرێگەی سیستمی ڕادارەوە ئاشكرانەكرێن، ئەمە جگە لەوەی خودی درۆنەكان بچووك بوون و فڕۆكە بێفڕۆكەوانە پێشكەوتووەكان نەبوون تا سیستمی ڕادار ئاشكرایانبكات.

هەردوو درۆنەكە بۆمبڕێژکراو بوون و لەگەڵ خستنەخوارەیاندا تەقیونەتەوە، وەك ئەوەی وتەبێژەكەی كازمی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

برسێتی لە جیهان گەیشتووەتە ڕادەی خواردنی دڕك و فرۆشتنی منداڵ

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ: لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی ئەڵمانیا دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكەوت. نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك…
Total
0
Share