ئێران گومان دەخاتەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی

ڕۆژنامەی کەیهانی نزیک لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە گومانەوە باسی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، “بۆ تۆمەتبارکردنی لایەنە شیعەکانە”.

ڕۆژنامەی کەیهانی نزیک لە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران نوسیویەتی، “شێوازی هێرشەکە و بەدەنگەوەهاتنی میدیا سعودی و ڕۆژئاواییەکان و درێژکردنی پەنجەی تۆمەت بۆ (بەرەی بەرگری) نیشانیدەدات، ڕووداوەکە سیناریۆیە و بۆ تۆمەتبارکردنی ئەوانە”.

ڕۆژنامە ئێرانییەکە ڕایگەیاندووە، “ڕووداوەکەی سەرماڵی کازمی سەرنجی جیهانی لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ لابرد، لەوانە ناڕەزایەتی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و خۆپیشاندان لە ناوچەی سەوز، چونکە سەرەڕای ئەوەی خۆپیشاندەران بە فیشەک وەڵام دەدرانەوە، کەچی ئەم ڕووداوە کۆتایی بەو پرسەهێنا”.

ڕۆژنامەکە نوسیویشیەتی، “ئەگەرچی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کوشتنی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێکهێنرابوو، دەبوو کارەکانی بکات، بەڵام هێرشی سەرماڵی کازمی، هەموو ئەو پرسانەی لەبیر بردووەتەوە”.

ئەوە لەکاتێکدایە فەرماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوای ڕۆژێك لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی گەیشتە بەغداد.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئیسماعیل قائانی فەرماندەی قودسی سەربە سوپای پاسداران بە سەردانێكی ڕانەگەیەندراو گەیشتووەتە بەغداد.

بابەتی پێشتر

قائانی گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

لە وەڵامدانەوەی هێرشێكی داعشدا لە دیالە چەند چەكدارێكی ئەو گروپە كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت

بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو کوەیت بەڕێکەوت. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق …
Total
0
Share