ڕیزبەندیی عێراق لە وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێڕ ئاشكراكرا

ئەنجومەنی زێڕی جیهانی ڕیزبەندیی وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێڕی بڵاوکردەوە، عێراق پارێزگاری لە پلەی 39 کردووە و لەمانگی نیسانی ئەمساڵیشدا بڕێک زێری کڕیوە.

بەپێی کۆتا ڕیزبەندیی وڵاتانی خاوەن یەدەگی زێڕی جیهان، کە ئەنجومەنەکە بڵاویکردووەتەوە، عێراق لە مانگی نیساندا دوو کیلۆگرام زێڕی کڕیوە، لەکاتێکدا لەمانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا هەمان بڕە زێڕی فرۆشتبوو.

لە ڕیزبەندییەکەدا عێراق لە کۆی 100 وڵاتی خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕ، پلەی 39یەمینی گرتووە و بۆ چوارەم مانگ لەسەریەک پارێزگاری لەو پلەیە کردووە، بەبوونی 96.4 تۆن زێڕ.

هەروەها عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدا ماوەتەوە لەدوای هەریەکە لە سعودیە، جەزائیر، لیبیا و لوبنان (کۆی ئەو یەدەگی زێڕەی ئەو پێنج وڵاتە عەرەبییە هەیانە دەگاتە 996.5 تۆن زێڕ).

بەپێی ڕیزبەندییەکە ئەمریکا خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕە لەجیهاندا، بەبوونی 8.133 هەزار تۆن یەدەگی زێڕ، هەروەها سۆرینام لە پلەی 100ـەمدایە بەبوونی 1.5 تۆن زێڕ.

بابەتی پێشتر

زۆر شت لەبارەی حەپی دژەکۆرۆنا بزانە

بابەتی دواتر

زینانە.. بۆمبێك بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك دابەزی. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share