نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە نووسیویەتی، “سەرکۆنەی ئەو هەوڵە شکستخواردووەی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی دەکەین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی هێرشکردن بۆسەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەغداد ئەنجامدرا، سوپاس بۆ خوا کە سەلامەتە”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “ئەم کردەوە تیرۆریستییە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و ئارامیی وڵات، هۆشدارییە بۆ دەرەنجامی مەترسیدار”.
نێچیرڤان بارزانی داواش لە هەموو لایەک دەکات دانبەخۆداگرتنیان هەبێت و ئارامی بپارێزن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێك بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا، دواتر مستەفا کازمی لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە ڕایگەیاند کە تەندروستیی باشە و هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.
ادين واستنكر المحاولة الفاشلة لاغتيال رئيس الوزراء السيد مصطفى الكاظمي التي جرت عن طريق مسيرة استهدفت محل اقامته في بغداد فجر اليوم والحمد لله على سلامته. هذا العمل الارهابي تطور خطير يهدد الامن والاستقرار في البلاد وينذر بعواقب وخيمة. أدعو الجميع الى ضبط النفس والتهدئة.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) November 7, 2021