(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی بۆردۆ له‌ نیوڤۆ ستاد دی بۆردۆ میوانداریی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی 26، 43، 63 له‌لایه‌ن نێیمار دا سیلڤا (دوو گۆڵ) و کیلیان مباپێ-وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی بۆردۆی خاوه‌ن یاریگاش له‌ خوله‌کی 78، 91 له‌لایه‌ن ئالبێرت ئیلیس و مبای نیانگه‌وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، پاریس سان جێرمان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 34 خاڵ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌جیاوازی 10 خاڵله‌ نزیکترین ڕکابه‌رییه‌وه‌ که‌ یانه‌ی لێنسه‌، به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی بۆردۆ به‌ 12 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 16ی ڕیزبه‌ندییدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

بابەتی دواتر

هێرشێك بۆسەر ماڵی مستەفا كازمی ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share