(ڤیدیۆ) دێربی مانچستەر بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵترافۆرد ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد بووەوە، ئەستێرەکانی گواردیۆلا بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بووە میوانی یانەی مانچستەر یونایتد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی حەوت و 45 لەلایەن ئیریک بایلی (بەهەڵە)، بێرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، هەروەها یانەی مانچستەر یونایتد بە 17 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێکی کورد لە سوید داوادەکات سزای خەتەنە و کوشتنی کچان توندتربكرێت

بابەتی دواتر

کونسوڵی فەخریی بیلاڕوسیا لە هەرێم هۆکاری داخستنی نوێنەرایەتییەکانیان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share