بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 100 دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا دروستبووە و نزمبووەتەوە.

هاوکات، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ئاشكراكرد

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر. لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی…
Total
0
Share