نیوکاسڵ پاداشتی ملیۆنێک بە کۆتینیۆ دەدات، بەڵام..

یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی ئامادەیە پاداشتی ملیۆنێک پاوەند بە فیلیپی کۆتینیۆ بدات، بەو مەرجەی لە هاوینی 2022وە پەیوەندییان پێوە بکات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی کۆتینیۆ لە یانەی بەرشلۆنە نییە و نزیکە لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە، کە لە ئێستادا بە خواستن یارییان بۆ دەکات.

یاریزانەکەی سیلیساو حەزی بە یاریکردنە لەژێر چاودێری ستیڤن جێراردی هاوڕێی لە ئەستۆن ڤێلا، بەڵام بە دووریشی نەزانیوە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە بکات، کە بە هەمان شێوە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، تەنانەت ئامادەییشیان نیشانداوە بڕی یەک ملیۆن پاوەند پاداشتی دارایی پێ بدەن، جگە لەو مووچەیەی بۆی تەرخان دەکرێت.

سەرچاوەکە لە کەسانی نزیکی یاریزانەکەوە پێی زانیوە، کۆتینیۆ خەونی یاریکردنە لە یانەی ئارسیناڵ لەژێر چاودێری مایکڵ ئارتێتا، بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا بەفەرمی بۆندی پێشکەش نەکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەم جارە گۆڕانکاری لە نەریتێکی مۆندیال دەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی دەوامی فەرمانبەرانی كەمدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share