وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی یەكشەممەی داهاتووی مانگی 10ی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە مووچەی “ئەنجومەنی ئاسایش، خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەشدەکرێت”.
لە 25ی مانگەوە وەزارەتی دارایی دابەشكرنی مووچەی مانگی 10ی دەستیپێكردووە و تائێستاش چەند وەزارەت و شوێنێك مووچەیان پێدراوە، بەڵام پرۆسەكە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت و بەغداد 200 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێم نەكردووە.