چین داوا لە هاوڵاتییانی دەكات پێدوایستییە خۆراكییەكان لە ماڵەوە ئەمباربكەن

حكومەتی چین داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات، ئامادەكاری بكەن بۆ حاڵەتی لەناكاو و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە ئەمباربكەن.

وەزارەتی بازرگانیی چین لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی كردووە پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانە و خۆراك لە ماڵەكانیان ئەمباربكەن وەكو ئامادەكارییەك بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناكاو.

هەروەها وەزارەتەكە داوای لە حكومەتە خۆجێییەكان كردووە ئاسانكاری بۆ بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆری گۆشت و میوە بكەن و پارێزگاری لە سەقامگیریی نرخیش بكرێت.

هاوكات بەپێی هەواڵی میدیاكانی چین، داواكارییەكەی حكومەتی وڵاتەكەیان بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان چین و تایوان، هەروەها مەترسییەكانی كۆرۆنا و بارانەوەیە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو جەنگی تۆپی پێ لە ئانفێڵد دەكرێت

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەكە دەستیپێكرد.. گۆڕانیش بایكۆتی کۆبوونەوەکەی سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش 100 دۆلار…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share