ئیسرائیل: ئەمریکا ڕەزامەندیش پیشان نەدات جۆلان تاهەتایە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا دەبێت

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی باسی لە ناوچەی جۆلان دەکات و دەڵێت، تائێستا جۆلان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا باسنەکراوە، بەڵام بەهەموو شێوەیەک جۆلان تاهەتایە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا دەبێت.

کەناڵی 20ی عیبری لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیەکی سیاسیی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، لە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکییەکان پرسی جۆلان باسنەکراوە، جەختیکردەوە جۆلان بەشێکە لە خاکی ئیسرائیل و تاهەتایەش لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا دەبێت.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لە دانپێدانانی وڵاتەکەی بۆ سەروەریی ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلانی سوریا و سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پێگەی واشنتۆن فری ڕاگەیاندووە، ئیدارەی جۆبایدن لە دانپیدانانی سەروەریی ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان پاشگەزبووەتەوە.

ئەو پێگەیە لەزاری سەرچاوە ئەمریکییەکەوە باسی لەوەکردووە ئیدارەی سەرۆک بایدن پێیوایە، ناوچەی هیچ لایەنێک نییە بەتەنیا، کۆنترۆڵکردنیشی بەپێی جیاوازدەبێت بەپێی ئەو گۆرانکارییانەی لەناوجەکەدا ڕوودەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق ئاگربەست پێشێلدەکەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات، راگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی پێشێلکارییەکانی هێزەکانی نزیک لە دیمەشق بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)…
زیاتر ببینە

حوسییەكان بە بەرپرسیار دەزانرێت لە هێرشەكانی سەر فڕۆكەخانەی عەدەن

هاوپەیمانیی عەرەبی ئاشكرایكردووە، هێرشە “تیرۆریستییەكان”ی شاری عەدەن، لەلایەن حوسییەكانەوە ئەنجامدراون. توركی مالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەمڕۆ 31ی كانونی…
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share