سەدر هۆشداریی لە هەڵگیرساندنی شەڕی تائیفی لە دیالە دەدات

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداریی لەبارەی هەڵگیرساندنی شەڕی  تائیفی دەدات لە دیالە و داوای پاراستنی سنوورەكەش دەكات.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێكدا كە لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، شیعە و سوننەی دیالەی بە برا ناوبردووە و ھەندێك لایەنيشی بە پەرەپێدان بە ئاگری دووبەرەكی و زیندووكردنەوەی شەڕی تائیفی ناوزەند كردووە.

سەدر هۆشداریی ئەوەشی داوە، پارێزگای دیالە بووە بە شوێنی تیرۆر و ملیشیاكان، بۆیە جەخت لەوەدەكاتەوە، “پێویستە ھێزە ئەمنییەكان بە ئەركی خۆیان ھەستن و ڕێگە لەومەترسییە بگرن و سنوورەكانی پارێزگاكە بپارێزن”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی سێشەممەی ڕابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردبووەسەر گوندی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای شارەبان، 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

هێرشەكەی سەر گوندی ڕەشاد پەرچەكرداری بەدوادا هات و دانیشتووانی گوندەكە هێرشیان كردەسەر گوندێكی دیكەی ناوچەكە، چەند كەسێكیان كوشت و ژمارەیەك خانوویان سووتاند.

گوندی ڕەشاد شیعە نشینە و گوندەكەی دیكە كە هێرشی پەرچەكرداری كرابووەسەر، سوننەنشینە.

بابەتی پێشتر

دامەزرێنەری ئەمازۆن دوو ملیار دۆلار بۆ پارێزگاریی ژینگە خەرجدەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی بە گۆڵێک مالمۆی بڕی و ڤۆلفسبۆرگ سالزبۆرگی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share