داواكاری گشتیی ئەنقەرە لەسەر كاریكاتێرەكەی ئەردۆغان لێكۆڵینەوەی یاسایی دەستپێكرد

كاریكاتێری ئەردۆغان فۆتۆ: Google

بەهۆی ئەوەی كاریكارتێری لەسەر ئەردۆغان بڵاوكردەوە، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكکۆماری تورکیا دۆسییەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ-ی فەڕەنسی کردەوە.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو، “بەگوێرەی بەندی 12 و 13ی یاسای سزادانی تورکیا و بەهۆی سوکایەتیکردن بە سەرۆكکۆمار ئەردۆغان، دۆسییەی لێکۆڵینەوە لەسەر بەرپرسانی گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کراوەتەوە”.

لە وێنەی كاریكاتێریی لاپەڕەی یەكەمی گۆڤارەكەدا، كە ئێوارەی دوێنێ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبووەوە، ئەردۆغان بە جلوبەرگی ژێرەوە دەردەكەوێت كە دانیشتووە و بیرە دەخواتەوە و جلی ئافرەتێكی باڵاپۆشی بەرزكردووەتەوە بۆ ئەوەی گیانی دەربكەوێت، وێنەكەشی بە ناونیشانی “ئەردۆغان- خۆش دەژی كاتێك بەتەنیا دەبێت” بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئازەربایجان: لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەرمینیا 69 هاوڵاتیی سڤیل كوژراون

بابەتی دواتر

بەریتانیا پشتیوانیی خۆی بۆ فەڕەنسا دەردەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share