خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەینێ ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەینێی مانگی 10ی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی ھێزەكانی زێرەڤانی، ھێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و گاز، وەزارەتـی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری شەھیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی دابەشدەكرێت.

وتیشی، “هەرچەندە بڕیاربوو وەزارەتی دارایی دوێنێ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەكانی ڕەگەزنامە دابەشبكات، بەڵام بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر كرایە پشووی فەرمی، دابەشكردنی مووچەی ئەو شوێنانە ئەمڕۆ دابەشكرا”.

لە 25ی مانگەوە وەزارەتی دارایی دابەشكرنی مووچەی دەستیپێكردووە، بەڵام پرۆسەكە بەشێوەیەكی سست بەڕێوەچووە، تا ئێستاش بەغداد 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.

بابەتی پێشتر

زانکۆیەکی ئەمریکی دوو مامۆستای زانکۆی سلێمانی وەک باشترین هەڵدەبژێرێت

بابەتی دواتر

ستالینگرادی نوێ.. ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share