شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەپێناو ڕێکخستنی باشتر و ئاسانکردنی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەیەکی لاوەکی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو ڕێکخستنی باشتر و ئاسانکردنی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر، کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ، (تەیپەر) ڕێگە لاوەکییەکەی بەردەم یەکتربڕەکە کە بەرەو مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەڕوات، وەک لە نەخشەی هاوپێچدا ئاماژەی پێکراوە، بەربەست دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، شۆفێران دەتوانن شەقامی سەروو هۆتێل ئەبوسەنا وەک ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و لە یوتێرنی شەقامی جەواهیرییەوە بگەڕێنەوە، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی، دەتوانن چوارڕیانی سەرچناریش وەک ڕێگەی جێگرەوە بۆ گەیشتن بە هەمان ئاڕاستە بەکاربهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت
پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە…
Total
0
Share