ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا بکشێنەوە سوپای عێراق دەتوانێت بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکات؟

لە دوای جەنگی عێراق، لە ساڵی 2003دا بەرپرسانی ئەمریکا سوربوون لەسەر ئەوەی هیزەکانیان بە هەمیشەیی لە عێراق نەمێنێتەوە و هێزە عێراقییەکان پێویستە خۆیان بەرپرسیارییەتی ئاسایشی وڵاتەکەیان لە ئەستۆ بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی دیفێنس وەنی تایبەت بە کاروباری ئەمنی، ئەمریکییەکان جەخت لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەکەنەوە، ئەمەش هەمان ئەو پەیامەیە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، لەدوای 17 ساڵ لە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هێزە عێراقییەکان پێشکەوتنی زۆریان بەخۆیانەوە بینیووە، بەهۆی ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە پێشکەشیان کراوە، توانیویانە دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنن تاوەکو ڕزگارکردنی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش لە ساڵی 2014.

ڕاپۆرتەکە ئەو پرسیارەی کردووە، ئایا هێزە عێراقییەکان توانای هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییەیان هەیە؟

لەگەڵ روبەڕوبوونەوەی داعشدا، ئێستا هێزە عێراقییەکان ڕوبەڕووی ئالەنگاریی گەورە دەبنەوە لەوانەش میلیشیاکانی سەربە ئێران.

ئەو میلیشیایانە هەندێکیان لە ڕێگای ژمارەیەک لە نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقەوە داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن لە عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا چەند لایەنێکی سیاسی عێراق دژایەتیی ئەو داواکارییە دەکەن، وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە.

پاڵنەرە سیاسی و سەربازییەکان

بەپێی پێگەی دیفێنس وەنی، پێوەرە کاریگەرەکانی سەر هێزە عێراقییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی عێراق دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەدەوری دوو پاڵنەری سەرەکی دەسوڕێتەوە کە ئەوانیش پاڵنەری سیاسی و سەربازییەکانن.

لەبارەی لایەنی سەربازییەوە، بەرپرسانی سەربازی دەڵێن، هێزە عێراقییەکان بەرەوپێشچوونی زۆراین بەخۆیانەوە بینیوە بەتایبەت لەڕووی تاکتیکییەوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش پێویستییان بە پاڵپشتیی لۆجیستی هەیە.

حکومەتەکانی عێراق لە سەرجەمیان شکستیانهێنا لە چارەسەرکردن و تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا، بەهۆی ڕۆڵی ئێران لە بەڕێوەبردنی کابینەکاندا، تاوەکو پێکهێنانی کابینەکەی مستەفا کازمی.

کازمی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە تێڕوانینێکی ئەرێنی هەیە بەرامبەری، ئێستا کازمی ڕوبەڕووی قەیرانی سیاسی، کێشەی گەڕاندنەوەی بارودۆخی ناوخۆ بۆ حاڵەتی ئاسایی و قەیرانێکی خنکێنەری ئابوری بووەتەوە، هەروەها میلیشیاکانی سەربە ئێران کاردەکەن بۆئەوەی سەقاگیری ناوخۆیی تێکبدەن و هێزەکانی ئەمریکا بکەنە دەرەوە.

دەنگی ناڕەزایی ئەو میلیشیانەی سەربە ئێران زیاتر بەرزبووەوە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی لەسەرەتایی ئەمساڵدا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد.

هەروەها عێراق چەند مانگێک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی جەماوەری بەخۆوەبینی کە داوای بنەبرکردنی گەندەڵی و خزمەتگوزارییان دەکرد.

لە خۆپیشاندانەکاندا کوشتن و ڕفاندنی چالاکوانان ئەنجامدەدرا کە تاوەکو ئێستاش کازمی بەڵێنی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو پێشێلکارییانە دەدات.

شارەزایەن دەڵێن، کازمی پێویستی بە پاڵپشتییەکی بەهێز هەیە بۆ بونیادنانەوەی وڵات و توانای روبەڕووبوونەوەی بوونی دەستی ئێران لە عێراق و ڕێکخراوی داعش کە لە خۆڕێکخستەنەوەدایە.

بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، بەپێی بۆچوونی بەرپرسانی ئەمریکی پێشوو و ئێستاش پێویستە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژ لە عێراق بمێننەوە، بەپێچەوانەی ئەو نیازەی کە دۆناڵد ترەمپ لە مانگی ئابدا بۆ کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەپێی پێگەی دیفێنس وەن.

لە ماوەی پێشوودا مستەفا کازمی سەردانێکی گرنگی بۆ ئەمریکا ئەنجامدا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک بابەتی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، لەوانەش مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

بابەتی پێشتر

سێگردكان.. بۆ دۆزینەوەی چەكدارانی داعش هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە كێوماڵی ناوچەكە دەكەن

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا و فەڕەنسا كەرەنتینی گشتی دەستپێدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share