نوێترین هەڵوێستی مەلا بەختیار لەسەر ژەهرخواردنەكەی

مەلا بەختیار

سەرچاوەیەكی نزیك لە مەلا بەختیار جۆری ئەو ژەهرە ئاشكرادەكات كە ئەو بەرپرسەی یەكێتیی پێ ژەهرخوارد كراوە، دەشڵێت، “ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگ ‌و سێ‌ مانگ نییە”، دووپات لە تۆماركردنی سكاڵاش دەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوكردەوە و تیایدا ڕایگەیاند، لە دوو نەخۆشخانەی هەرە پێشكەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشكنینی ورد و هەرە زانستیی بۆ كراوە، هەردوو نەخۆشخانەكە سەرەنجامی پشكنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەركەوتووە مەلا بەختیار بە ژەهری (جیوە) دەردەدار كراوە.

دەشڵێت، “لە گەڕانەوەدا، دوای دوو هەفتە، تەواوی بەڵگەكان دەخاتە بەردەم ڕای گشتی‌ و یەكێتی و حزبە تێكۆشەرەكانی كوردستان ‌و عیراق، هەروەها كونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەكان”.

سەرچاوەكە لەسەر زاری مەلا بەختیارەوە ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕوانی بەپەلە و دەستبەجێی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتی‌ و مەكتەبی سیاسی دەكات، سەبارەت بەم تاوانە، دوای ئەوەش، سكاڵا لە دادگای كوردستان تۆماردەکات، تەنانەت سكاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێكی ڕۆژئاواش، هەروەها ڕێكخراوە مرۆییەكانی جیهانیشی لێئاگاداردەكاتەوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، پێش لێكۆڵینەوە، هیچ كەس ‌و لایەك، تۆمەتبارناكات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەكانی بەردەستی، كە هەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی ‌و د. خەسرەو گوڵ محەمەد‌ و بەرپرسی ئێستای زانیاری‌ و ژمارەیەك لە هاوڕێی نزیكی خۆی و خانەوادەكەشی، ئاگاداركردووەتەوە، كە ئەم تاوانە دەمێكە ئەنجامدراوە، كاری دوو مانگ ‌و سێ‌ مانگ نییە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ڕوونكردەوە، دوای گەڕانەوەی مەلا بەختیار ‌و دوای كۆبوونەوە ڕەسمییەكان، ڕای گشتی ‌و ناوەندە ڕەسمییەكانی دەرەوە و ناوەوە، بە ئاخاوتنی ڕەسمی ‌و نووسراو، ئاگادار دەكاتەوە.

نیگەرانییش لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ژەهرخواردنەكە لەلایەن هەندێك لە میدیاكان نیشاندەدات و دەڵێت، “هەندێك لە هەواڵەكان ڕاستن‌ و هەندێكیشیان ڕاست نین”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی گۆڕان سكاڵایەكی لە بەڕێوەبەری باشماخ بردەوە

بابەتی دواتر

سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share