سێر ئەلێكس فێرگسۆن ڕاهێنەری مێژوویی مانچستەر یونایتد پشتگیریی بەردەوامبوونی سۆلشایەر دەكات لە پۆستەكەیدا.
یانەی مانچستەر یونایتد لەخولی ئینگلتەرا چوار یارییە بردنەوەی بەدەستنەهێناوە و سێ یاریی دۆڕاندووە، ئەوەش خستویەتییە پلەی حەوتەمەوە.
دوایین شكستی مانچستەر یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوڵ بوو بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر، ئەمەش سۆلشایەری خستە دۆخی ئەگەری ئەگەری دەركردن.
دوێنێ سێشەممە، سێر ئەلێكس فێرگسۆن-ی ڕاهێنەری مێژوویی مانچستەر یونایتد سەردانی بارەگای یانەكەی كردووە و داوای لە ئیدارەی مان یو كردووە هەلێكی تر بدەن بە ڕاهێنەرە نەرویجییەكە.
بەپێی ڕاگەیاندنەكان بێت، سێ یاریی داهاتوو وەك دواهەل دراوە بە سۆلشایەر بۆ ئەوەی دۆخی یانەكە ڕێكبكاتەوە.
سێ یاریی داهاتوو بەرامبەر تۆتنهام، ئەتلەنتا (چامپیۆنز لیگ) و مانچستەر سیتی دەبیت.