سێنتکۆم: ئێران هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بەردەوامە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، ئـ.ـێران بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانمان لە گەرووی هورمز.

دەشڵێت، “هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێمە لەو ناوچەیە نەخراوەتە خوارەوە و ئێران ئەوە شەشەم جارە هەواڵی لەو شێوەیە بڵاودەکاتەوە کە دوورە لە ڕاستییەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share