نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی بەنزینەكەی بەغدادەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەنزینەكەی بەغداد بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت و نرخەكەشی وەكو پێشوو بە 690 دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق بەنزینی نۆرماڵی ڕەوانەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کرد، ئەو بەنزینەی بۆ سلێمانی نێردراوە لە ئێستادا لە بەنزینخانەکانی (مژدە، های ماونتەین و هەڵەبجە گروپ) دەستدەكەون و نرخی یەك لیتریش بە 690 دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بڕێکی دیکە لەو بەنزینە گەیشتووەتە بەنزینخانەکانی ئازادی و سلێمانی نوێ”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەیەکی دیکە ڕۆژانە ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر بەنزین دێتە هەرێمی کوردستان و نرخی هەر لیترێک بە 690 دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

مافەكانی هەرێم دەستەبەربكات<br> سائیروون و تەقەدوم باس لە شێوازی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share