هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

هێرشبەری نەرویجی-ی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند تاوەکو سەرەتای ساڵی 2022 ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەک بکات.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی ماسولکەی (hip flexor,) کە دەکەوێتە ناوچەی ورگەوە، ئێرلینگ هالاند ماوەی مانگێک زیاتر لە یاریکردن دادەبڕێت، بەوهۆیەشەوە تاوەکو کانونی دووەمی 2022 بەشداریی هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند و هەڵبژاردەی نەرویج ناکات.

بەپێی سەرچاوەکە، هالاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان تووشی پێکان بووە، بەڵام پشکنینەکان دەریانخستووە پێکانەکەی قورسە و پێویستی بە پشوودان و چارەسەرە.

هالاند لەم وەرزەدا 2021-2022 بەباشترین ئاستەوە دەرکەوتووە، لەکۆی 10 ڕووبەڕووبوونەوە 13 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

گنابری: ئەم یاریزانەی بەرشلۆنە لە مباپێ باشترە

بابەتی دواتر

بۆچی دی یۆنگ لە یارییە گەورەکاندا هیچ کاریگەرییەکی نییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share