مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانن و چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆكان دەكەن

گردبوونەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان گردبوونەتەوە، چاوەڕێی ئەنجامی گفتوگۆی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن لەبارەی ناڕەزایەتی و داواكاریی دامەزراندنیان، سەرۆكی لیژنەی پەروەردەی پە رلەمانیش باس لە پلانی دووەمی لیژنەكەیان دەكات لە ئەگەری دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، لە یەكێك لە تەوەرەكاندا پرسی ناڕەزایەتییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و داواكاریی دامەزراندنیان، یان كردنیان بە گرێبەست تاوتوێدەكرێت.

بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانەوە چوونەتە بەردەم پەرلەمان و داواكارییەكانیان بۆ دامەزراندن دووپاتكردەوە.

لای خۆیەوە عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی كوردستان هاتە بەردەم پەرلەمان و لەناو مامۆستایانی وانەبێژدا قسەی بۆ میدیاكان كرد، ڕایگەیاند، داواكاری و پلانی یەكەمی لیژنەكەیان دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، یان كردنیانە بە گرێبەست، بەڵام ئەگەر لەتوانادا نەبوو، لیژنەكە پلانی دووەمی هەیە، بێ ئەوەی وردەكاریی پلانەكەیان ئاشكرابكات.

لەگەڵ ئەوەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا داوایكردبوو وەزیرانی پەروەردە، خوێندنی باڵا و دارایی ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان و گفتوگۆ لەسەر داواكاریی مامۆستایانی وانەبێژ بن، بەڵام هیچكام لە وەزیرەكان ئامادەی دانیشتنەكەی پەرلەمان نین، ئەمەش ناڕەزایی مامۆستایانی وانەبێژ و لیژنە تایبەتەكەی لێكەوتەوە.

لەوبارەیەوە موسلیم عەبدوڵا جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی كوردستان نیگەران بوو لە ئامادەنەبوونی وەزیرە پەیوەندییدارەكان، ڕایگەیاند، حسابنەكردنە بۆ داواكماریی لیژنەكەیان و سەرۆكایەتیی پەرلەمان و تەنانەت مامۆستایانی وانەبێژ.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید پلانی تایبەتی بۆ ڤینیسیۆس داناوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە<br>تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share