ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات (سێ گۆڵ).

شه‌یتانه‌ سووره‌کان به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌یان کوتا به‌ زه‌ویدا و لوتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌یان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ مسۆگه‌رکرد.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مارکۆس ڕاشفۆرد له‌ تایمی دووه‌م له‌ خوله‌کی 63وه‌ وه‌ک یاریزانێکی یه‌ده‌گ به‌شداریکرد، به‌ڵام توانی له‌ ماوه‌ی 27 خوله‌کدا سێ گۆڵ تۆماربکات.

به‌ تۆمارکردنی هاتریک له‌ ماوه‌یه‌که‌ی پێوانه‌یی تایمی دووه‌مدا، گه‌وهه‌ره‌ ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ی ڕێد دێڤڵز ناوی له‌ مێژووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا تۆمارکرا.

به‌درێژایی مێژووی چامپیۆنزلیگ ته‌نها چوار یاریزان توانیویانه‌ له‌ دوای به‌شداریکردنیان وه‌ک یه‌ده‌گ سێ گۆڵ “هاتریک” تۆماربکه‌ن، که‌ ئه‌وانیش کیلیان مباپێ، واڵته‌ر پاندیانی، جۆسیبا یۆرێنتی و ئوی ڕوسله‌ر بوون، شه‌وی ڕابردوو ڕاشفۆرد ناوی چووه‌ لیسته‌که‌وه‌ و ژماره‌ی تۆمارکه‌رانی هاتریکی (وه‌ک یه‌ده‌گ) بۆ پێنج به‌رزکرده‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی مانچسته‌ر یونایتد، ڕاشفۆرد دووه‌م یاریزانه‌ له‌ مێژووی یانه‌ سووره‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ وه‌ک یه‌ده‌گ هاتریک تۆمارده‌کات، پێشتر له‌ ساڵی 1999 ئولی گۆنار سۆڵشایه‌ری ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌ به‌رانبه‌ر نۆتینگهام فۆرێست ئه‌م ڕیکۆرده‌ی تۆمارکردبوو.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی باجی لەسەر بەڵێندەران و خاوەنکارەکان هەڵگرت

بابەتی دواتر

تیباس: سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید بارتۆمیوی هانداوه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێکانەکەى دێمبلی قورسە

تیمی پزیشکی یانەى بەرشلۆنە ئاشکرایکرد، پێکانەکەى دێمبلی لە ڕانی ڕاستیدایە و گەڕانەوەشی بەندە بە وەڵامدانەوەى جەستەى بۆ چارەسەر…
زیاتر ببینە

مێسی پێکانی نییە

پێش یارییەکەى فیلادلفیا مێسی توشی پێکانێکی بچوک هاتووە لە ڕاهێنانەکاندا بەڵام ئامادەیی خۆی پیشانداوە بۆ یاریکردن و وتویەتی…
Total
0
Share