وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهاوکاریی نووسینگەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم، پلانێکی پێنج ساڵی بۆ ڕاهێنانی پێشمەرگە لەسەر ئاشنابوون بە بنەما و پرنسیپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ئامادەکراوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نووسینگه‌ی ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەی (پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ 2021 بۆ 2025 ) پەسەندکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌مان تاوتوێکرد.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “جێبەجێکردنی بەشێکی پلانەکە کەوتووەتە ئەستۆی وەزارەتی پێشمەرگە و لەمڕووەشەوە پابەندیی وەزارەتی پێشمەرگەمان بۆ پاراستنی بنەماکانی مافه‌كانی مرۆڤ دووپاتکردەوە”.
وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر ئاشکرایکردبوو، “بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە هەرێمی کوردستان ئازادی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەباتە قۆناغێکی پێشکەوتوو”.
وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتیکردووەتەوە، بە وردی کاردەکات له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك به تاكی هێزەکانی پێشمه‌رگه بۆ ئاشنابوونی زیاتریان به بنەما و پر‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ”.