ڕەوتی سەدر دەیەوێت دووانەی “دەسەڵات – ئۆپۆزسیۆن” بوونیان هەبێت

گردبوونەوەیەكی پێشووی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر

ڕەوتی سەدر ڕەخنە لە “لایەنە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن” دەگرێت، بەوەی، پێشتر باسی زۆرینەی سیاسییان دەكرد، بەڵام ئێستا باسی تەوافوق دەكەن، ویستی ڕەوتەكەش بۆ بوونی دووانەی “دەسەڵات – ئۆپۆزسیۆن” دووپاتدەكاتەوە.

نەسار ڕوبەیعی سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر، پێشوازیی لە ئەلبرۆس كۆتراشیڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغداد كردووە، ڕوبەریعی باسی لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت كرد، ڕایگەیاند، بەشێوەیەكی ئاسان و زۆرباش بەڕێوەدەچن و لێكتێگەیشتنی گەورە هەن، حكومەتیش لەماوەیەكی دیاریكراودا پێكدەهینرێت.

بەرپرسەكەی ڕەوتی سەدر وتوشیەتی، هەندێك لایەن پێش هەڵبژاردن باسی لە زۆرینەی سیاسی دەكرد، بەڵام دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردنەكان، تەوافوقی سیاسیی دەوێت، بێ ئەوەی بە ئاشكرا داوایبكەن.

سەرۆكی دەستەی سیاسیی ڕەوتی سەدر پێیوایە، ئەو لایەنانەی داوای تەوافوق دەكەن، “دەیانەوێت دەوڵەت بەردەوام بێت لە ڕۆیشتنی شەل و دەستلێدانی كوێر”، بۆیە دووپاتیكردەوە، لە داهاتوودا پێویستە دووانەی “دەسەڵات – ئۆپۆزسیۆن” بوونیان هەبێت، بەوپێیەی ڕەوتی سەدر بڕوای بە بوونی چاودێرییەكی ڕاستەقینەی ئۆپۆزسیۆنی لەسەر حكومەت هەیە، بۆ بەهێزتركردنی و چاودێریكردنی كارەكانی.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی یاسایی ئومێد بەرۆشكی دوای كشاندنەوەی سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی

بابەتی دواتر

دادگا سەرجەم تانەكان لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ڕەتكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share