توركیا بە كڕینی فڕۆكەی ڕوسی هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات

توركیا ترسی هەیە ئەمریكا گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی جەنگیی F – 16 ڕاگرێت، هەڕەشەی ئەوەدەكات، ئەگەر واشنتن هەنگاوێكی لەوشێوەیە بنێت، توركیا دەستەوەستان نابێت و فڕۆكەی ڕوسی دەكڕێت.

ئیسماعیل دەمیر وەزیری پیشەسازییە بەرگرییەکانی تورکیا ئاشکرایکرد، تورکیا فڕۆکەی جەنگیی ڕوسیی جۆری (سو – 35) و (سو – 57) دەکڕێت، ئەگەر ئەمریکا گرێبەستی کڕینی F – 16 ڕاگرێت، وەک چۆن پێشتر گرێبەستی F – 35ی ڕاگرت.

ئیسماعیل دەمیر ڕایگەیاند، “ئەگەر هەنگاوەکان بۆ کڕینی F – 16 نەگەنە ئەنجام، تورکیا بەدەستبەستراوی نامێنێتەوە”.

وتیشی، “دەکرێت پرسی کڕینی ئەو فڕۆکە جەنگییە ڕوسییانە لەهەرکاتێکدا بێت دەستپێبکەن، یان هەر هەنگاوێکی دیکە پەیوەندیی بە سەلامەتیمانەوە هەبێت”.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی فیدراڵی بۆ هەماهەنگیی سەربازیی ڕوسیا ئاشکرایکرد، ڕوسیا ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (سو – 35) و (سو – 57)، ئەگەر ئەنقەرە بڕیاری کڕینی بدات.

پێشتر ئەمریکا بڕیاری بێبەشکردنی تورکیای لە نوێترین فڕۆکەکانی جۆری F – 35 دابوو، دوای ئەوەی تورکیا سیستمی دژە موشەکیی ئێس – 400ی لە ڕوسیا کڕی، ئەنقەرە ترسی هەیە بۆ فڕۆكەی F – 16 هەمان هەڵوێست دووبارەببێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

بابەتی دواتر

ڕیزبەندیی جیهان.. فێدرەر لە ڕیزبەندیی 10 باشترینەکەدا نەما

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share