سلێمانی دەبێتەوە ناوەندی گفتوگۆ نیشتمانییەكان

شاری سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان لایەنە كوردستانییەكان لە سلێمانی دەستپێبكات، پارتی سەردانی یەكێتی و گۆڕان و لایەنەكانی دیكە دەكات، مەبەست یەكڕیزی و یەكدەنگیی كوردە بۆ چوونە ناو حكومەتی داهاتووی عێراق.

ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات، لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و چەند لایەنێكی دیكەی كوردستانی  كۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ لەبارەی هێنانەئارای یەكڕیزی و یەكدەنگی و پێكەوەییەكی كوردستانییانە بكرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ گفتوگۆ و پێشهاتەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، كە پێدەچێت لەلایەنە عێراقییەكان كوتلەی سەدر وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن لە دەرگای لایەنە عێراقییەكان بدات، لە شیعە، سوننە، كورد و پێكهاتەكان.

پێشتر پارتی و ڕەوتی سەدر جۆرێك لە لێكتێگەیشتنیان لەنێواندا ئەنجامدرا بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لێكتێگەیشتن و نزیكییەكە پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كرابوو.

یەكەمجار نییە سلێمانی ببێتە ناوەندی گفتوگۆ نیشتمانییەكانی نێوان لایەنە كوردستانییەكان بۆ پرسە جیاوازە كوردستانی و عێراقییەكان.

بابەتی پێشتر

گۆڕان بە شاندێکی جیاواز پێشوازی لە پارتی دەکات

بابەتی دواتر

ئایا تۆپی ئاڵتونی بۆ بنزیمە دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share