وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، پێشوازیكردووە لە كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی هاوكاریی نێوان بەغداد و هەرێم لەبارەی دۆسیەی نەوت و شەفافییەتی زیاتر لە دۆسیەی نەوتی هەرێمدا تاوتوێكراون.

“وەزیری نەوتی عێراق جەختیكردووەتەوە لە گرنگی هەوڵدان بۆ زیادكردنی ڕادەی شەفافییەت و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی تایبەت بە چالاكیی نەوت و داهاتەكانی، هەروەها پێكەوە كاركردن لەپێناو وەبەرهێنانی باشتر لە دەرامەتە سروشتی و هایدرۆكاربۆنییەكان لە سەرتاسەری عێراقدا بەمەبەستی بەهێزكردنی ئابوریی نیشتمانی و بەدیهێنانی ئامانج و پلانەكانی پەیوەست بە پتەوكردنی پلانی گەشەپێدانی بەردەوام، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا”، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “ئیحسان عەبدولجەبار بەپێویستی زانیوە هەوڵەكان چڕبكرێنەوە لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی غاز و وزەی پاك لە گشت پارێزگاكاندا بەئامانجی زیادكردنی بەرهەم و كەمكردنەوەی دەرهاویشتەكانی كە زیان بە ژینگە دەگەیەنن”.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی دووپاتكردووەتەوە لەپێناو هاوكاری و گفتوگۆ لەگەڵ ناوەند و وەزارەتی نەوت بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاسۆكانی هاریكاریی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پیشەزسازیی نەوت.

بابەتی پێشتر

تۆمەتێكی تری دەستدرێژیی سێكسی درایەپاڵ سەرۆكە كۆچكردووەكەی ئیسرائیل

بابەتی دواتر

نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا

ئەمڕۆ گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share