تۆمەتێكی تری دەستدرێژیی سێكسی درایەپاڵ سەرۆكە كۆچكردووەكەی ئیسرائیل

تۆمەتێكی تری دەستدرێژیی سێكسی درایەپاڵ شەمعون پێرێز سەرۆكی كۆچكردووی ئیسرائیل و كچە سكرتێرەكەی دەڵێت، “بیرەوەریی ترسناكی لەگەڵدا هەیە”.

كچە سكرتێرێكی پێرێز بە ڕۆژنامەی “جێرۆزەلیم پۆست”ی ڕاگەیاندووە، “پێرێز كەمەندكێشی خۆی كردم و دەستی خستەژێر كراسەكەمەوە، پێموت ڕاوەستە، ڕاوەستە، كەچی ئەو پاڵیپێوەنام بۆلای دیوارەكە، بەڵام توانیم ڕێگری لێبكەم و هەڵبێم”.

پێشتر تۆمەتی دەستدرێژیكردنەسەر ژنە پەرلەمانتارێكی ئیسرائیل درابوویە پاڵ پێرێز، هەفتەی ڕابردوو كۆلێت ئەڤیتال ئەندامی كەنیستی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، شەمعون پێرێز دوو جار دەستدرێژی كردووەتەسەر.

باسی لەوەشكردبوو كە پێرێز لە هەشتاكاندا دەستدرێژی كردووەتەسەر و یەكێك لەو دوو جارەش لەكاتی سەرۆك كۆمارییەكەیدا بووە.

شەمعون پێرێز دوو جار سەرۆك وەزیران و جارێك سەرۆكی ئیسرائیل بووە، ساڵی 2016 لە تەمەنی 93 ساڵیدا بە جەڵتەی مێشك لە تەل ئەڤیڤ گیانی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

ئاماژەی بە سروشتی چارەسەرەكە نەداوە<br>وەزارەتی دارایی: کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەردەکرێت

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق داوای شەفافییەتی زیاتر سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share